English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٨٤کەسی دیکە لە ئێران بە کۆرۆنا مردن
2020-08-11 [02:12 AM]

​ZNA - هەولێر


بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی هەموو رۆژان وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاویان دەکاتەتەوە، رۆژی سێ‌شەممە١١ی ئاب راگەیەنرا لەماوەی٢٤ کاتژمێردا ١٨٤ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە مردوونە.

لە راگەیەنراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستیی ئێراندا هاتووە هەر لەم ماوەیەدا ٢هەزار ٣٤٥ کەس ڤایرۆسی کۆرۆنایان گرتووە و ١٢٦٩ کەسیش لەنەخۆشخانە خەوێنراون.

سیما سادات لاری، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ سێ‌شەممە گوتی: پارێزگاکانی مازەندەران، قوم، گولستان، خوراسانی باکوور، ئەردەبێل، ئیسفەهان، مەرکەزی، ئەلبورز، خوراسانی رەزەوەی، کرمان، سمنان و ئازەگبەرایجانی خۆرهەڵات، یەزد و گیلان لە دۆخی سوور دان.

دۆخی سوور، بە گرانترین بارودۆخی گیرۆدەبوونی ناوچەیەک بە ڤایرۆسی کۆرنا دەگوترێت.

پێشترێ‌ ئەندامێکی نێوەندی بەرەوڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا گوتبووی وەزارەتی تەندروستی تەنیا یەک لەسەر بیستی داتا و زانیارییەکانی کۆرۆنا لەئێران بڵادەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 6400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad