ZNA - هەولێر
گوتەبێژی دەستەڵاتی دادوەریی ئێران دەڵێت پێنج سێخوڕی وڵاتانی بیانیان لە نێو وەزارتە هەستیارەکانی ئەم وڵاتە دەستگیر کردووە.
غولامحوسێن ئیسماعیلی گوتەبێژی دەستەڵاتی دادوەریی ئێران رۆژی سێشەممە١١ی ئاب، لەنێو پەیامنێراندا رایگەیاند، پێنج سیخوڕیان لە وەزارەتەکانی کاروباری دەرەوە، بەرگری، پیشەسازی و هەروەها لەنێو کۆمپانیاکانی کەرستە و پێداویستیی وزە و رێکخراوی وەزەی ئەتۆمی دەستگیر کردووە.
گوتەبێژی دەستەڵاتی دادوەری تەنیا کەسێکی بە ناوی "شەهرام شیرخانی" ناوهێنا و گوتی شێرخانی لە کاروباری بانکی نێوەندی و بانکی میللی و وەزارەتی بەرگریدا سیخوڕیی بۆ بەرتانیا کردووە.
ئەم هەواڵە 6412جار خوێندراوەتەوە |