English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم کچە بەدەستی براکەی دەکوژرێت 
2020-08-11 [03:44 AM]

ZNA- ھەولێر 


خەولەی تەمەن ٢٤ ساڵ دەبێتە قوربانی "پەیوەندی خۆشەویستی" و لەلایەن براکەیەوە دەستڕێژی گولـلەی لێدەکرێت و دەکوژرێت،  بەڕێوەبەری تووندوتیژی دژی ژنان لە ھەولێر دەڵێت، تۆمەتبارەکە رایکردووە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.
 


یەکێک لە ھاوڕێکانی ئەو کچە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە باسی چیرۆکی خەولەی کرد و گوتی، "ماوەیەک بوو ئەو ھاوڕێیەم پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێک ھەبوو، کوڕەکە چەند جارێک ھاتبووە داوای بەڵام کەسوکارەکەی رازی نەبوون. ھەرلەبەرئەوەش چەند جارێک ھەڕەشەیان لە کچەکەیان کردووە و تووندوتیژی بەرامبەر کراوە."

 
ھاوڕێی ئەو کچەی کە کوژراوە ئاماژە بەوە دەدات، کە خەولە بەھۆی ئەو تووندوتیژییەی بەرامبەری کراوە پەیوەندی بە یەکێتی ئافرەتانەوە کردووە و ماوەیەک بوو لەوێ خۆی داڵدە دابوو. بەڵام دواتر کەسوکارەکەی لەسەر داوای خۆیان کچەکەیان ھێناوەتەوە و ماوەی مانگێک بووە لە ماڵی یەکێک لە خزمەکانی بووە. 
 
بەگوتەی  ھاوڕێکەی خەولە "کاژێر ١٠:٠٠ی رۆژی دووشەممە دوای ئەوەی دایکی دەچێتەلای کچەکە، براکەیشی بە شوێنەکە دەزانێ و لەکاتی گەڕانەوەی دایکی براکەی بە چەند گوللـەیەک خەولە دەکوژێت".
 
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دەشتی ھەولێر کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند، کە "کچەکە کوژراوە و تاوەکو ئێستا ھیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە".
 
فەرمان محەممەد، بەڕێوەبەری تووندوتیژی دژی ژنان لە ھەولێر  رایگەیاند، کە بەپێی زانیارییەکانیان کچەکە لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و تاوەکو ئێستاش براکەی دەستگیرنەکراوە. 
 
 
خەولە قادر تەمەنی ٢٤ ساڵە و دەرچووی بەشی کتێبخانەیە لە پەیمانگەی تەکنیکی ھەولێر و دانیشتووی گوندێکی سەر بە ناحیەی بەحرکە بوو لە سنووری ھەولێر.


ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 

 





ئەم هەواڵە 4189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad