English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیندراوی کۆبوونەوەی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی 
2020-08-11 [04:12 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ لە شارۆچکەی دوکان شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە ، لە کۆبوونەوەکە قسە لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کرا . 

دوای کۆبوونەوەکەش راگەیندراوێکیان بڵاوکردەوە . لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، رۆژی سێ شەممە، رێکەوتی ١١ی ئابی ٢٠٢٠، شاندی تایبەتی گفتوگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دوکان کۆبوونەوە و چەند تەوەرێکی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی ھەردوولایان خستە بەرباس و گفتوگۆ و بڕیاری پێویستیان لە بارەوە وەرگیرا.

یەکەم/ ھەردوولا کۆکبوین لەسەر جێبەجێکردنی ناوەرۆکی رێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و یەکێتی کە لە ٤ی ئاداری ٢٠١٩ ئیمزاکراوە و لە ھەموو روێکەوە بەگشتی و بەتایبەتی لە بابەتی پەرلەمان و حکومەت، بەشێوەیەک کە ھاوکاری حکومەت و ئۆرگانەکانی بێت بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو دۆخە تەندروستیەی کە پەتای کۆڕۆنا دروستی کردووە و ھەروەھا باری ئابووری و گوزەرانی ھاوڵاتیان و باشترکردنی.

دووەم/ ھەردوولا کۆک بووین لە پشتیوانیکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆحوکمڕانی لە سەرتاسەری کوردستان، بۆ ئەمەش بە پەسەند زانرا رێککەوتنی ئیداری نێوان ھەردوولا جێبەجێبکرێت و ھەروەھا لە ھەر شوێنێک گرفتێک بێتە پێش بە تەفاھوم و ھاوکاری نێوان ھەردوولا بە ڕەچاوکردنی لایەنە بەشدارەکانی دیکە لە حکومەت چارەسەری بۆ بدۆزرێتتەوە و ھەروەھا شۆڕکردنەوەی بۆ تەواوی دەڤەرەکان لە ئایندەدا.

سێیەم/ راگەیاندنی ھەردوولا خۆیان بەدوربگرن لە شێوازی نووسین و بڵاوکردنەوەی گرژ و زبر لەھەموو جۆرە کەناڵەکانی راگەیاندن.

چوارەم/ ھەردوولا کۆکبووین لە پەلەکردن بۆ جێبەجێکردنی بڕگی ئەلف لە خاڵی شەشەمی رێککەوتنی سیاسی نێوان ھەردوولا، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی تایبەت و پسۆڕ لە ھەردوولا پێکدێت بۆ یارمەتیدانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و زیاتر خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.

پێنجەم/ سەبارەت بە یاسای ھەڵبژاردن و ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، بۆ ھاوھەڵوێستی ھەردوولا کۆکبووین کە دەزگاکانی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ھاوبەشی و بە راوێژ لەگەڵ تیمی ھەردوولا لە حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیراسەی بابەتەکە بکەن و پێشنیاری گونجاو بدەنە ھەردوو مەکتەبی سیاسی.

شەشەم/ بۆ سودوەرگرتن لەکات و زوتر جێبەجێکردنی بڕیارەکان، بڕیاردرا کۆبوونەوەی فراوانی ھەردوو مەکتەبی سیاسی لە داھاتوویەکی نزیکدا لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر ئەنجامبدرێت.
 





ئەم هەواڵە 3721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad