English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی عێراق بەتوندی ئیدانەی هێرشەكەی توركیا دەكات سەردانی وەفدێكی توركیاشی هەڵوەشاندەوە
2020-08-12 [06:53 AM]

ZNA- هەولێر


حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هێرشەكەی توركیای به پێشێلکردنی سەروەری عێراق ناساند و رایگەیاند، ئەم ھێرشە زیانێکی تەواو به پەیوەندی مێژوویی نێوان عێراق و تورکیا دەگەیەنێت.

دوای هێرشی فڕۆکه بێفڕۆکەوانەكەی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانانی سنووری عێراق له ناوچەی برادۆست، حەسەن کەعبی به توندی ئەم هێرشەی ئیدانه کرد و داوای له حکومەتی عێراق كرد، باڵیۆزی تورکیا بانگهێشت بکات و پەیامێکی توند ئاراستەی توركیا بكات.

كەعبی جەختیشی کردەوه، دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانه، پێشێلکردنێکی ئاشکرای هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشه.

رۆژی سێشەممە  11/8/2020 فڕۆكەكانی توركیا ھێزەكانی پاسەوانی سنووری سەر بە حكومەتی عێراقیان لە دەڤەری برادۆست بۆردومان كرد، بەوھۆیەوە چەند فەرماندە و سەرباز كوژران و بریندار بوون.

دوای رووداوەكە و وەك كاردانەوەیەك، وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی وەزیری بەرگری تورکیای بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو رۆژی پێنجشەمەی داهاتوو 13/8/2020 ئەنجامبدرێت.

 





ئەم هەواڵە 5896جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad