English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا سەردانەكەی وەزیری بەرگری توركیای هەڵوەشاندەوە
2020-08-12 [07:14 AM]

​ZNA- هەولێر


بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە وەزیری بەرگری توركیا خولوسی ئاكار، بەسەردانێكی فەرمی سەردانی بەغدا بكات، بەڵام بەهۆی بۆردومانی فرۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا بۆ سەر پاسەوانانی سنوور ، بەغدا سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، نایانەوێت رۆژی پێنجشەممە وەزیری بەرگریی تورکیا سەردانی عێراق بکات و ئەو سەردانەیان هەڵوەشاندووەتەوە. هەروەها بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات و یاداشتێکی ناڕەزایی لەبارەی ئەو بۆردوومانەوە دەداتێ.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی ئاسمانی تورکیای کرد بۆ سەر ناوچەی سیدەکان لە باشووری کوردستان کە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراون و بەو هۆیەوە دوو عەمیدی کورد لە پاسەوانی سنووری عێراق گیانیانلەدەستدا.

شەوی سێشەممەی رابردوو لە ناوچەی سیدەکان گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوور و گەریلاکانی پەکەکە دروستبوو، بە گوتەی ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان هێزەکانی پەکەکە تەقەیان کردووە، بەو هۆیەوە شوانێک بریندار بووە.

رۆژی چوارشەممە، هێزێکی پاسەوانی سنوور  لە کاتی پڕکردنەوەی چەند بۆشاییەکی ئەمنی کە لە خاڵە سنوورییەکان دروستبووبوو، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی تورکیا کرانە ئامانج.

 





ئەم هەواڵە 4684جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad