English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی شنگال: په‌كه‌كه‌ شنگالی وێران كردووه‌
2020-08-12 [09:38 AM]

ZNA-هەولێر


قایمقامی شنگال راگەیاند: داواكاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌ربچێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ شنگالی وێران كردووه‌.

 

مه‌حما خه‌لیل ،راوێژكاری كاروباری ئێزدییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و قایمقامی شنگال، له‌ لێدوانێكیدا به‌ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌: داواكاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌ربچێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ شنگالی وێران كردووه‌ و ھه‌روه‌ھا رێگری ده‌كات له‌ دووباره‌ی گه‌ڕانه‌ی ئاواره‌كانی چیای شنگال بۆسه‌ر ماڵ و خاڵی خۆیان.

هه‌روه‌ها مه‌حما خه‌لیل داوای له‌ حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌ ده‌نگ داواكاری خه‌ڵكی شنگال بچن و گوتی: حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێزدییه‌كانیان پشت گوێ خستووه‌ و ده‌زانن كه‌ له‌ شنگال ھه‌موو ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونانه‌ له‌ رفاندنی منداڵ و سته‌م كردن له‌ خه‌ڵك ھه‌یه‌ و ھیچ چاره‌سه‌رێكیش نابینرێت، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ زیندانی نھێنیشی ھه‌یه‌.

له‌ باره‌ی ئاماری رفێنراوه‌كان مه‌حما خه‌لیل گوتی: تا ئێستا ئاماری فه‌رمی له‌سه‌ر رفێنراوانمان لا نییه‌.

شایانی باسه‌ به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، رۆژانه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن توركیا تۆپ باران ده‌كرێن و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌بنه‌ قوربانی.
 





ئەم هەواڵە 3562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad