English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا: ڕوسیەکان شتی زۆرمان له‌ باره‌ی ڤاكسینه‌كه‌ پێناڵێن، بەپێی پێویستیش تاقی نەکراوەتەوە
2020-08-12 [12:19 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا یانس سپان وتی ڤاكسینه‌كه‌ی ڕوسیا بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی پێویست تاقی نەکراوەتەوە، ڕوسیەکانیش شتی زۆرمان پێناڵێن، وتیشی، لەوانەیە زۆر مەترسیدار بێت دەست بکەیت بە پێدانی ئەو پێکوتەیە بە ملیۆنان خەڵک

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ڕایگەیاند ڕوسیا یەکەمین وڵاتە پێکوتەکەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەسەند بکات، ئەوەش دوای کەمتر لە دوو مانگ لە تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ.

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا بە ڕادیۆی دویچلاند فۆنکی وت " لەوانەیە زۆر مەترسیدار بێت دەست بکەیت بە پێدانی ئەو پێکوتەیە بە ملیۆنان خەڵک، چونکە ئەگەر شتەکان بەباشی نەڕۆن ئەوا بەتەواوەتی بیرۆکەی پەسەندکردنی پێکوتەیەک بۆ ئەم ڤایرۆسەکە لەناودەبات. بۆیە من زۆر گومانم هەیە لەوەی کە لە ڕوسیا ڕوودەدات."

وتی " پێم خۆش دەبێت ئەگەر ببینم پێکوتەیەکی باش هەبێت بەڵام بەپێی ئەوەی دەیزانین، کە ئەمەش کێشەی سەرەکییە چونکە ڕوسیەکان شتی زۆرمان پێناڵێن، ئەم پێکوتەیە بەپێی پێویست تاقی نەکراوەتەوە."

ئەوەشی خستەڕوو، گرنگترین شت ئەوەیە تەنانەت لەنێوەندی بڵاوبوونەوەی پەتاکەشدا توێژینەوە و تاقیکردنەوەی ڕاست بکرێت و بڵاوبکرێنەوە تاوەکو خەڵک متمانەی بە پێکوتە هەبێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پێکوتە ڕوسیەکە کە ناونراوە سپۆتنیک 5 وتی " بابەتەکە پەیوەندیی بەوەوە نیە کە بەشێوەیەک لە شێوەکان یەکەم بیت، بەڵکو پەیوەندیی بەوەوە هەیە پێکوتەیەکی کاریگەر بەرهەم بهێنیت کە بە هەموو تاقیکردنەوەکاندا تێپەڕبووبێت و پارێزراو بێت."

هەندێک لە شارەزایانی بواری تەندروستی نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە بڕیارەکەی مۆسکۆ بۆ پەسەندکردنی پێکوتەکە پێش ئەوەی تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆ بکرێت.

 





ئەم هەواڵە 7696جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad