English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونكردنەوەیەك لە یەكێتی ئافرەتان بۆ ڕای گشتی له‌سه‌ر كوژرانی كچێك له‌لایه‌ن برایه‌كه‌وه‌
2020-08-12 [05:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی ئابی ٢٠٢٠ هەواڵێك بە ناونیشانی (لە هەولێر کچێک لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت) لە ماڵپەڕی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوکراوەتەوە تایبەت بە کوشتنی '' خەولەی تەمەن ٢٤ ساڵ'' کە رۆژی دووشەممە بەدەستی براکەی کوژرا، تیایدا هاتووە ''هاوڕێی ئەو کچەی کە کوژراوە ئاماژە بەوە دەدات، کە خەولە بەهۆی ئەو تووندوتیژییەی بەرامبەری کراوە پەیوەندی بە یەکێتی ئافرەتانەوە کردووە و ماوەیەک بوو لەوێ خۆی داڵدە دابوو. بەڵام دواتر کەسوکارەکەی لەسەر داوای خۆیان کچەکەیان هێناوەتەوە و ماوەی مانگێک بووە لە ماڵی یەکێک لە خزمەکانی بووە''.

سەرەڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو رووداوە دڵتەزێنە دەکەین، داوا دەکەین تاوانبار بە سزای خۆی بگات بۆئەوەی چیدیکە ئافرەت لەسەر خۆشەویستی نەکوژرێت و خۆشەویستی بەتاوان سەیر نەکرێت.

بە پێویستی دەزانین بەچەند خاڵێک ئاماژە بە ناڕاستی ئەو لێدوانە بۆ ڕای گشتی بکەین کە گوایە ''خەولە '' لەلایەن یەکێتی ئافرەتانی کوردستانەوە داڵدە دراوە:

- یەکێتی ئافرەتانی کوردستان شوێنی داڵدەدانی بۆ ئافرەتان نییە، لەکاتێکدا ئەگەر ئافرەتێک ڕووبەڕووی توندوتیژی بێتەوە و سەردانی ئێمە بکات، ئێمەش بەوپەڕی دڵسۆزی و بە ئەمانەتەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەی ئەدەین. ئەگەر بزانین ژیانی لە مەترسیدایه‌ ئەو کاتە لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار دەکەینەوە کە بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانە، تەنها ئەوەندە لای ئێمە دەمێنێتەوە هەتا لەرێگەی جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکانەوە تەسلیم بە ئەوان بکرێت.

- بەهیچ شێوەیەک ئەو کێشەیە نەهاتۆتە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و دوور و نزیک ئیمە ئاگاداری ئەو کێشەیە نەبووین.

- ڕاستە تۆڕی میدیایی ڕووداو لە زاری هاوڕێیەکی ''خەولە''ەوە باسی لەو کێشەیە کردوە، بەداخەوە ئەم راپۆرتەش بۆتە سەرچاوەی هەواڵ و لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە و ناوی رێکخراوەکەمانیان بە هۆکاری چارەسەر نەکردنی ئەو کێشەیە ناوزەند کردووە، وەک بەرپرسیارێتی کاری راگەیاندن داوا لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین جارێکی دیکە راستی ئەوا هەواڵە وەک خۆی بڵاو بکاتەوە.

 

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان

١٢ی ئابی ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 2311جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad