English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین جۆرەکانی خۆراک یارمەتی پاراستنی جەستە دەدات لە نەخۆشی شەکرە
2020-08-12 [04:42 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەپێی نوێترین دو توێژێنەوەی زانستی، پزیشکە پسپۆڕەکان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە خواردنی چەند جۆرێک خۆراک رۆژانە رەنگە ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شەکرە جۆری دوەم کەمبکاتەوە، دکتۆر کامەران رەسول ژاژڵەیی، پسپۆڕی بواری خۆراک، بەپشتبەستن بە توێژینەوە زانستییەکان باشترین خۆراکەکان بڵاکردوەتەوە.

دانەوێڵە تەواوەکان
وەک ئاردی بۆر، برنجی قاوەیی یان بۆر، گەنمەشامی، سڕیاڵی دانەوێڵەی تەواو، له بری ئاردی سپی و برنجی سپی و هاوشێوەکانیان ئەو جۆرانە بخۆن.

سەوزە ومیوە
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و کاریتنێویدەکان، پێویستە رۆژانە پێنج بەش لە سەوزە و میوە بخۆرێت بە بەردەوامی ، چونکە ئەو کەسانەی کە رێژەی ڤیتامین سی و کاریتنێویدەکانیان لە خوێنیان دا ئاساییه یان بەرزە، کەمتر ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی شەکرە جۆری دوەم هەیە بە مەرجێک لە رێگای خۆراکەوە وەریان گرتبێت، تەنانەت ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە کاتێک رۆژانە بڕی تەواو لە سەوزە و میوە دەخۆن، کەمتر توشی نەخۆشی شەکرە دەبن، هەرچەندە زۆری کێش و قەڵەوی یەکێکە لە هۆکارە سەرکیەکانی نەخۆشی شەکره.





ئەم هەواڵە 5326جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad