English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی ڤاکسینی کۆرۆنا لەنێوان ٣٢ بۆ ٣٧ دۆلادا دەبێت
2020-08-12 [05:44 AM]

ZNA ــ هەولێر


کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی لەڕاگەیەندراوێکدا نرخی ڤاکسینی دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات‌و ده‌ڵێت، لەنێوان ٣٢ بۆ ٣٧ دۆلای ئەمریکیدا دەبێت.

ئاوێنه‌: کۆمپانیاكه‌ کە لەبواری گەشەپێدانی ڤاکسیندا کاردەکات ئاماژەی بەوەکردووە كه‌ نرخی یەك دانە لەڤاکسینەکە لەنێوان ٣٢ بۆ ٣٧ دۆلای ئەمریکیدا دەبێت.

راشیگه‌یاندووه‌، لەلایەن چەند وڵاتێکەوە بەبڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار گرێبەستی کڕینی ڤاکسینەکەیان لەگەڵ ئەنجامدراوە.

تا ئێستا ٢٤ ڤاکسینی‌ دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا چونەتە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ، لەماوەی رابردودا زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی‌و بەرپرسانی تەندروستی ڕوسیا سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکانیان لەقۆناغی یەکەمدا ڕاگەیاندو لەئێستا لەقۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوەدان.





ئەم هەواڵە 4846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad