ZNA- هەولێر
روحوڵڵا لەتیفی، گوتەبێژی گومرگی ئێران دەڵێت، عێراق لەم ساڵی کۆچیی رۆژیدا بایی ٧٥ملیون و٩٩٨ هەزار و ٩٧٥ف ملیۆن دۆلار شیرەمەنیی لە ئێران کڕیوە.
روحوڵڵا لەتیفی، رۆژی چوارشەممە١٢ی ئاب، گوتی: شیرەمەنی یەکێک لەو بەرهەمانەیە کە ئێران پێشتر هاوردەی دەکرد و ئێستا بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی بە وڵاتانی دەرەوەی دەفرۆشێت و لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی کۆچیی رۆژی زیاتر لە ١٥٣میلۆن٧٤٢هەزار و ٦١١دۆلار واتە ١٥٢هەزار ٥٧٤ تەنی جۆرەکانی شیرەمەنی بۆ وڵاتانی دەرەوە هەناردە کراوە.
بە گوتەی سەرۆکی ئەنجومەنی راگەیاندنی گومرگی ئێران ئەم وڵاتە شیرەمەنیی بۆ ٣٠ وڵاتی جیهان لەوانە کەنەدا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئوسترالیا، رووسیا ، تورکیا، مالیزیا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین، ئەفغانستان و عێراق هەناردە کردووە. بەڵام لە نێوان ئەم وڵاتانەدا زیاترین شیرەمەنی بۆ عێراق هەناردە کراوە کە بایی ٧٥ملیۆن و ٩٩٨هەزار و٩٧٥ملیۆن دۆلارە و ئەفغانستانیش دوای عێراق دووهەمین کڕیاری بەرهەمە شیرمەنیەکانی ئێرانە.
ئەم هەواڵە 11458جار خوێندراوەتەوە |