English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانە ماددییەکانی تەقینەوەکەى بەیروت زیاتر له‌ ١٥ ملیاره‌، ده‌یان كه‌س له‌سه‌ر دزی ده‌ستگیر كراون
2020-08-13 [10:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شای ئیسپانیا، میشێل عەون سەرکۆماری لوبنان، رايگەیاند، زیانە ماددییەکانی ئەو تەقینەوە گەورەیەی هەفتەی رابردوو لە بەیروتی پایتەختی وڵات رووی دا، ١٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ یەکەی ئاسایشی ناوخۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی لوبنان، وتی، تا ئێستا سێ هەزار و ٩٧٢ بینا و چوار هەزار و ٢١٤ ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی لوبنان NNA بڵاوی کردەوە، سەرکۆمار میشێل عەون، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شای ئیسپانیا، فلیپی شەشەم سەبارەت بە تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری بەیروت ئەنجامداوە، عەون باسی لەوە کردووە کە پێشبینی دەکرێت ئەو زیانە ماددیانەی بەهۆی تەقینەوەکەوە کەوتوونەتەوە، ١٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاندبێت.

لای خۆیەوە، فلیپی شەشەم جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وڵاتەکەی لەم کاتە سەختەدا لە پاڵ لوبناندایە.

لە لایەکی دیکەوە لە راگەیەندراوێکدا، یەکەی ئاسایشی ناوخۆیی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی لوبنان، ئاماژەی بەوە کرد، لە چواری ئابەوە لەوەتەی تەقینەوەکە روویداوە، دەست بە دیاریکردنی زیانەکان کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە تا ئێستا، سێ هەزار و ٩٧٢ بینا و چوار هەزار و ٢١٤ ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە و هێشتا کارەکانی دیاریکردنی زیانەکان درێژەی هەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەو ماوەیەدا موڵکە تایبەتەکان خراونەتە ژێر پارێزی تایبەتەوە دژبە رووداوی دزیکردن و تا ئەمڕۆ نزیکەی ٤٠ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تیمێکی پسپۆڕ دروستکراوە بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ناسنامەیان دیار نییە لەگەڵ دۆزینەوەی ناسنامەی بێ سەروشوێنان.

لە چواری ئابدا لە بەندەری بەیروت سەرەتا ئاگر لە کۆگای ژمارە ١٢ی بەندەرەکە کەوتەوە کە ماددەی تەقینەوەی تیادا هەڵگیرابوو، پاشان تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز رووی دا کە هەموو بەیروتی هەژاند، سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون باسی لەوە کردبوو کە تەقینەوەکە بەهۆی دوو هەزار و ٧٥٠ تۆن نیتراتی ئامۆنیۆمەوە روویداوە کە شەش ساڵە لە کۆگایەکی بەندرەری بەیروتدا هەڵگیراوە.

بەپێی راگەیەندراوە فەرمییەکانی بەرپرسانی تەندروستیی لوبنان لە تەقینەوەکەدا، ١٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٣٠ تاكو٤٠ کەس بێسەروشوێنن و نزیکەی شەش هەزار کەس برینداربوون کە ١٢٠یان لەژێر چاودێری چڕدان و هەزار و ٥٠٠ کەسیش چارەسەری تایبەتیان بۆ دەکرێت.

 

aa





ئەم هەواڵە 2662جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad