English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌ره‌نسا دوو فرۆكه‌ی رافال و كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاو ده‌كاته‌وه‌
2020-08-13 [11:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌گه‌ڵ بوونی گرژی و ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌رنسا رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا بۆ زیاتركردنی هێزی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌كه‌، دوو فرۆكه‌ی جۆری "رافال" و كه‌شتی سه‌ربازی "لاڤایت" له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

پێشتر هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن داوای له‌ توركیا كرد، كاری كنه‌ و پشكنین بۆ نه‌وت و گاز له‌ ئاوه‌كانی كێشه‌ له‌سه‌ر له‌ ناوچه‌كه‌ بوه‌ستێنێت، كه‌ ئه‌و چالاكییه‌ گرژییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنانی زیاتر كرد.

ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وتی، ئاماده‌یی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ سووربوونه‌ له‌سه‌ر رێزگرتن له‌ یاسایی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات توركیا بڕیاری دا ده‌ست به‌ پرۆسه‌ی كنه‌و پشكنین بۆ نه‌وت له‌ ناوچه‌كه‌ بكات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا " ئه‌لیزێ"دا هاتووه‌، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وه‌زیرانی یۆنان كیراكۆس میچۆتاكیس ئه‌نجام داوه‌، له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ماكرۆن باسی له‌وه‌ كردوه‌ پێوسته‌ هاریكاری وڵاتانی ئه‌وروپی هه‌بێت بۆ هه‌ر وڵاتێك سه‌روه‌رییه‌كه‌ی رووبه‌رووی پێشێلكاری بێته‌وه‌، بۆیه‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌گی سه‌ربازی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێت.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 7819جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad