English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌ره‌نسا: بۆردومانی توركیا له‌سه‌ر سنوری عێراق په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره‌
2020-08-13 [01:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌نیاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانی توركیا ده‌كات كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی دوو پاسه‌وانی سنوری عێراق له‌ هه‌ولێر و به‌ "په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیدار"ی له‌قه‌له‌م دا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا "ئانیس ڤۆن دێر مۆڵ" له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا وتی، وڵاته‌كه‌ی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌كات "بۆردومانی توركیا له‌سه‌ر سنوری عێراق" و داوای ئاشكراكردنی راستییه‌كان ده‌كات.

باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌روه‌ك له‌ 16ی ته‌مموزی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی، فه‌ره‌نسا پشتیوانی له‌ سه‌روه‌ری عێراق ده‌كات و سه‌ركۆنه‌ی هه‌رپێشێلكارییه‌ك بۆ ئه‌م سه‌روه‌رییه‌ ده‌كات.


رۆژی سێشەممە  11/8/2020 فڕۆكەكانی توركیا ھێزەكانی پاسەوانی سنووری سەر بە حكومەتی عێراقیان لە دەڤەری برادۆست بۆردومان كرد، بەوھۆیەوە چەند فەرماندە و سەرباز كوژران و بریندار بوون.

دوای رووداوەكە و وەك كاردانەوەیەك، وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی وەزیری بەرگری تورکیای بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو رۆژی پێنجشەمەی داهاتوو 13/8/2020 ئەنجامبدرێت.

 

 

RT,Sputniknews





ئەم هەواڵە 5200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad