English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر هەمو رۆژێک چا بخۆیتەوە
2020-08-13 [06:22 AM]

ZNA ــ هەولێر


ئاشکرایە چا یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی خواردنەوە بەتایبەتی لە وڵاتانی ئاسیا، سودی تەندروستی هەیە و لە هەمان کاتدا کاریگەری لاوەکیشی لەسەر تەواوی تەندروستی جەستە هەیە، ماڵپەری eatthis ئەو گۆڕانکارییانەی بڵاوکردوەتەوە کە بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر رۆژانە چا بخۆیتەوە.

سودەکانی چییە؟
یەکەم: میتابۆلیزم چالاک دەبێت، کاریگەری راستەخۆی هەیە لەسەر کۆنترۆڵکردنی  گلوکۆز، مەترسی شەکرە کەمدەکاتەوە.

دوەم: هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، بەتایبەتی لە خرۆکە سورەکانی خوێندا.

سێیەم: زیاتر پێویستت دەبێت بەوەی توالێت بەکاربهێنیت، چونکە هەمو جۆرەکانی چا دەرمانی "دایورێدیک"ی تێدایە، هۆکارە بۆئەوەی جەستە ئاو و خوێی زیادە لەرێگەی میزەوە فڕێبداتە دەرەوە.

چوارەم: چا بەتایبەتی چای سەوز یارمەتیت دەدات کۆنتڕۆڵی کێشی جەستەت بکەیت، یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات لە ناوچەی کەمەر و گەدە.

کاریگەرییە لاوەکیەکانی چییە؟
چا سودی هەیە، بەڵام ئەگەر ڕێژەیەکی زۆری لێبخورێتەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، چونکە رێژەیەکی زۆر لە کافایینی تێدایە، دەبێتە هۆی وشکبونەوەی جەستە، کاریگەری لەسەر سیستمی خەو دروستدەکات، باشترە رۆژانە یەک یان دو کوپ بخورێتەوە، لەبری چا بایەخ بە خواردنەوەی ئاو بدرێت.





ئەم هەواڵە 5149جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad