ZNA - هەولێر
ئیسرائیل و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دوای چەندین ساڵ دوژمنایەتی و نێوانگرژی، بە نێوبژیوانیی ترەمپ رێککەوتن.
رێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل بە نێوبژیوانیی دۆنالد ترەمپی سەرۆککۆماری ئەمریکا، رۆژی پێنجشەممە ١٣ی ئاب لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە نێوان بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و محەمەد بن زاید جێگری شانشێنی ئەبووزەبی و دۆنالد ترەمپدا بە ئەنجام گەیشت.
بەپێی ئەم رێککەوتنە ئیسرائیل وازی لە وەرگرتنی چەند ناوچەیەکلەرۆخی خۆرئاوا هێناوە.
ئیسرائیل و ئەمریکا و ئیمارات لە بیاننامەیەکی هاوبەشدا ئەم رێککەوتنەیانە بە هۆکاری ئارامیی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زانیوە.
ئەم هەواڵە 10732جار خوێندراوەتەوە |