ZNA - ھەولێر
لە یارییەكانی قۆتاغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، هەردو یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە شاری لەشبۆنە ڕوبەڕوی یەكتربونەوە.
لە ئەنجامێكی چاوەڕێنەکراودا، لە یارییەکی مێژوویی یانهی ئهڵمانیهكه توانی به ئهنجامی 8 به 2 شكست به بهرشهلۆنه بهێنیت.
گۆڵەکانی میونشن لە تۆماس مۆلەر و کۆتینیۆ دوو گۆڵ و پیریسیچ و لیڤاندۆڤسکی و کیمیچ و گنابری تۆماریان کرد، گۆڵەکانی بەرشەلۆن ئەلابا بە هەڵە لە خۆیان و لویس سواێز تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامە بایرن خۆی گەیاندە قۆناغی نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە و چاوهڕوانی براوهی یاریی نێوان مان سیتی و لیۆن دهكات.
https://www.ok.ru/video/1796957211376ئەم هەواڵە 10933جار خوێندراوەتەوە |