English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی: لە یەک هەفتەدا ١٠١ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
2020-08-15 [09:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە ماوەی یەک هەفتەدا، سێ هەزار و ٩١٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 بوونە و ١٠١ کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانییان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری یەک هەفتەی رابردووی تایبەت بە دۆخی تەندروستی بڵاوکردووەتەوە و تیاییدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لە ٧ی ئاب تا ١٤ی ئاب، واتا لەماوەی یەک هەفتەدا، ٢٢ هەزار و ٧٣٨ پشکینین لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و لەم ژمارەیەش دە هەزار و ٦٦ لە هەولێر، پێنج هەزار و ٤٢٤ لە سلێمانی، ‌حەفت هەزار و ١٥ کەس لە دهۆک و، ٢٢٣ کەسیش لە هەڵەبجە پشکنینیان بۆ کراوە.

وەزارەت تەندروستی ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە، هەر لەماوەی ئەم هەفتەیەدا سێ هەزار و ٩١٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٣٤٣ لە هەولێر، ٨٣٧ لە سلێمانی، ٦٢٥ لە دهۆک و ١١٣ کەس لە هەڵەبجە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

بەم پێیەش رێژەی تووشبوون لە هەولێر 23.3% ، لە سلێمانی 15.4% ، لە دهۆک 8.9% و، لە هەڵەبجە 48.5% و کۆی گشتی سەدا ١٧،٢ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

لەبارەی ژمارە و رێژەی گیانلەدەستدانیش، وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردووەتەوە کە لەماوەی یەک هەفتەدا ١٠١ کەس گیانییان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش ٦٥ کەس لە هەولێر، ٢٩ لە سلێمانی، سێ لە دهۆک و چوار کەسیش لە هەڵەبجە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانییان لەدەستداوە.

بەو پێیەش رێژەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی یەک هەفتەدا سەدا ٢،٦ بووە، بەجۆرێک سەدا ٢،٨ لە هەولێر، سەدا ٣،٥ لە سلێمانی، سەدا ٠،٥ لە دهۆک و، سەدا ٣،٥ لە هەڵەبجە بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٢٠ هەزار و ٢ کەس و، لەو ژمارەیەش ٧١٢ کەس گیانییان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 5302جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad