English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كه‌ی حۆی له‌ ئیسرائیله‌، تورکیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیپۆماسی له‌ ئیمارات ده‌كات
2020-08-15 [09:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی تورکیا ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل، دەڵێت ڕەنگە لە کاردانەوە لە ئاست ئەم ڕێکەوتنە ئەنکەرە پەیوەندیـیە دیپـلۆماسیـیەکانی لەگەڵدا ئەبو زەبی هەڵپەسێرێت، لای خۆیه‌وه‌ ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی پاشای بەحرەین وتی، ئەوەی پشتگوێ خستووە باڵیۆزەکەی لە ئیسرائیلە و باڵیۆزخانەی ئیسرائیلیش لە ئەنکەرەیە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوێنێ هەینی لە ئستەنبوڵ گوتی پـێدەچێت فەڵەستینیـیەکان باڵیۆزخانەی خۆیان لە ئیمارات دابخەن یان باڵیۆزەکەیان لەوێ بکشێننەوە، بۆیە ڕەنگە تورکیاش هەمان هەنگاو بنێت.

له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیلیشه‌وه‌، ناوبراو گوتی: "دەشێت پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان لەگەل حکوومەتی ئەبو زەبی هەڵپەسێرین یاخود باڵیۆزخانەمان لەو وڵاتە بکشێنینەوە".

گوتیشی ڕێنمایی داوەتە مەولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوە کە دەکرێت پەیوەندیـیە دیپـلۆماسیـیەکان لەگەڵ ئەبو زەبی هەڵپەسێرێت یان باڵیۆز بکشێنێتەوە.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیاندنێکدا ڕەخنەی توندی لە ئیمارات گرت، دەڵێت مێژوو و گەلانی ناوچەکە هەرگیز ئەم هەڵوێستەی ئیماراتیان بیرناچێتەوە و لێی خۆش نابن.

ئەم ڕاگەیاندنانەی تورکیا بووە جێی ڕەخنەی ژمارەیەک لە کاربەدەست و میدیا عەرەبی.

نەبیل ئەلحەمر، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی پاشای بەحرەین لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی کشانەوەی باڵیۆزەکەی لە ئەبو زەبی و هەڵپەساردنی پەیوەندیـیەکان دەکات بەڵام ئەوەی پشتگوێ خستووە باڵیۆزەکەی لە ئیسرائیلە و باڵیۆزخانەی ئیسرائیلیش لە ئەنکەرەیە."

 





ئەم هەواڵە 6610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad