English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: پێویستە تورکیا بۆ هێرشکردن دژی پەکەکە هه‌ماهه‌نگی عێراق وه‌ربگرێت
2020-08-15 [10:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی دژەداعش دەڵێت هێرشەکانی تورکیا دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هەڵگری شەرعییەتە و داوای لە ئەنقەرەش کردووە هێرشەکانی خۆی دژی پەکەکە، لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵی عێراق هەماهەنگی بکات.

ماڵپەڕی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بابەتێکدا نووسیویەتی جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا سەرەخۆشیی بۆ کوژرانی دوو ئەفسەری کوردی سوپای عێراق راگه‌یاند کە لە هێرشی فڕۆکەی تورکیا کوژران کرد.

جەیمز جێفری ڕەواییی بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دا و لەو بارەیەوە داوای لە ئەنقەرە کرد بۆ هێرشکردنی دووبارە هەماهەنگی و هاوکاریی عێراق وەربگرێت.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 5437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad