English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆتینیۆ گورزێکی دیکە لە بەرشەلۆنە دەدات 
2020-08-15 [03:12 AM]

ZNA – ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەوەی لەم وەرزە بە ھەگبەیەکی بەتاڵ سەرجەم پاڵەوانەتیەکانی جێھێشت ، بەڵام ناچار دەبێت بڕەک پارە بە یانەی لیڤەرپول بدات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی ، یانەی بەرشەلۆنە ناچار دەبێت بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ بەیانەی لیڤەرپول بدات ئەگەر کۆتینیۆ لەگەڵ یانەی بایەرن میونشن نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستھێنا . 

بەپێی بۆندی نێوان یانەی بەرشەلۆنە و لیڤەرپول لەکاتی گواستنەوەی کۆتینیۆ بۆ یانەی بەرشەلۆنە ، ئەگەر ھاتوو کۆتینیۆ لە وەرزەکانی ٢٠١٨ – ٢٠١٩ یا ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ , نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستھێنا ئەوا دەبێت یانەی بەرشەلۆنە پێنج ملیۆن یۆرۆی دیکە بە یانەی لیڤەرپول بدات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە بۆندەکە دیاری نەکراوە کۆتینیۆ لەگەڵ چ یانەیەک چامپیۆنزلیگ بەدەست بھێنێت . 

لە یارییەکەی دوێنێ شەوی نێوان بەرشەلۆنە و بایەرن میونشن کە بە ئەنجامی (٨ × ٢) کۆتایی ھات ، کۆتینیۆ دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکی دروست کرد.

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5197جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad