English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆرۆنا له‌ عێراق... ئه‌مڕۆ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرا
2020-08-15 [03:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌راگه‌یاند، ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌كه‌ به‌به‌راورد به‌ رۆژكانی پێشتر به‌رزتره‌ و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌ كه‌ چوار هه‌زار و 293 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 18 هه‌زار 295 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 4 هه‌زار و 293 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 76 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات 2 هه‌زار و 571 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 172 هه‌زار و 583 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 5 هه‌زار و 785 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 122 هه‌زار و 700 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 44 هه‌زار و 98 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 590 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.





ئەم هەواڵە 5950جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad