English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە فڕۆكەخانەی بەغدا پشكنینی پی سی ئار بۆ گەشتیاران ده‌كرێت
2020-08-15 [04:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند كە لەسەر راسپاردەی وزارەتی تەندروستیی و لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، پشكنینی (PCR)ی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بۆ هەموو گەشتیارێك ئەنجام دەدات.

لە راگەیەندراوێكدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، سەرجەم كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی كە لە عێراقدا كاردەكەن پابەندكراون بەوەی ئاگاداری گەشتیارەكانیان "هاتووان و رۆیشتووان" بكەن، 48 كاتژمێر بەر لە وادەكەی گەشتەكەیان پشكنینی (PCR) تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن.

وتیشی، ڕێكارەكە راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانییە، بۆیە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق لە پێناو پاراستنی گیانی گەشتیاران جێبەجێی دەكات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌راگه‌یاند، ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌كه‌ به‌به‌راورد به‌ رۆژكانی پێشتر به‌رزتره‌ و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌ كه‌ چوار هه‌زار و 293 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 18 هه‌زار 295 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 4 هه‌زار و 293 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 76 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 





ئەم هەواڵە 5176جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad