English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. ناسر ھەرکی وەلامی ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە
2020-08-15 [04:50 AM]

ZNA- ھەولێر


رێبوار كه‌ریم په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ نووسینێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ رێكه‌وتنی‌ حكومه‌تی‌ عێراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌ری بگرتایه‌ به‌ ئاسانی مووچه‌ی هه‌موو مانگێك به‌بێ لێبڕین ده‌درا. به‌ڵام په‌شیمانبوونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ریسه‌كه‌ی كرده‌وه‌ به‌ خوری .


دکتۆر ناسر ھەرکی لە وەمی ئەو ئەندام پەرلەمانە بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند  ڕه‌نگه‌ بۆ كه‌سێكی وه‌ك كاك رێبوار  و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ ئاسایی بێت كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ په‌لوپۆ بكه‌وێت و هیچی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌مێنێت، له‌ ڕاستیدا مه‌به‌ستی ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌ی هیچی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌مێنێت واته‌ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی پێیان نه‌كرا ده‌یانه‌وێت به‌ كارتی ئابوری به‌ تایبه‌تی مووچه‌ بكه‌نه‌ خاڵی فشار بۆ سه‌ر هه‌رێم كه‌ پییان وایه‌ به‌و رێگه‌یه‌ هه‌م ده‌توانن جێ پێی خۆیان قایم بكه‌ن هه‌میش هه‌رێم لاواز بكه‌ن .


ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق گوتیشی  پێم وایه‌ ئه‌وان ئەوەندەی كاریان لێدانه‌ له‌ سومعه‌ی سیاسی و ده‌ستوری هه‌رێم هێنده‌ مه‌به‌ستیان داهاتی نه‌وت و خاڵه‌ سنوورییه‌كان نیە ، چونكه‌ ئێمه‌ باش ده‌زانین ئه‌گه‌ر هه‌موو داهاتی نه‌وت و خاڵه‌ سنوورییه‌كان ته‌سلیم به‌ حكومه‌تی عێراق بكرێت بیانووی تر ده‌دۆزنه‌وه .


د. ناسر ھەرکی راشیگەیاند كوردستان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ئاشته‌وایی و ته‌بایی بووه‌ كاتێكیش قه‌یرانه‌ سیاسیه‌كان له‌ عێراق قوڵبوونه‌وه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردن له‌ كابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی و كازمیش به‌م دواییه‌ هه‌رێمی كوردستان نیازپاكی خۆی نیشاندا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبوویه‌وه،‌ دواتریش به‌ ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ركردایه‌تی شاندی هه‌رێمی كرد بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ڵام پی ده‌چێت چه‌نده‌ هه‌رێم ته‌نازول بكات ئه‌وان بیانوی نوێ ده‌هێننه‌وه‌ و نایانه‌وێت كێشه‌كان بنبڕ بكه‌ن .


د.ناسر ھەرکی لە کۆتایی قسەکانی دا گوتی من به‌ كاك رێبوار كه‌ریم كه‌ سیاسه‌تی به‌ وه‌كاله‌ت بۆ ماموستاكه‌یان ده‌كه‌ن، پێیان ده‌لێم ئه‌گه‌ر ناتوانن مافی خه‌ڵكی كوردستان به‌و پێگه‌ی ئێستا له‌ به‌غدا هه‌تانه‌ بستێنن له‌ داهاتووشدا مه‌گه‌ر به‌ ملكه‌چكردن و سه‌رشۆركردن بۆ ده‌سه‌ڵاته‌ جۆراوجۆر و نا نیشتیمانه‌كه‌ی عێراق به‌ده‌ستی بێنن دڵنیاشبن خه‌ڵكی كوردستان چه‌نده‌ برسی بكه‌ن تازه‌ له‌و هه‌ناسه‌ی هه‌یانه‌ له‌ ئازادی و كه‌ڕامه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ته‌نازول ناكه‌ن .

 

 

گۆران مستەفا





ئەم هەواڵە 2347جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad