English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی دھۆک: ١٣٥ کەسیتری تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە
2020-08-15 [07:46 AM]

ZNA-ھەولێر


 

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، ئەمرۆ ١٣٥ کەسیتری تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە رەوانەی مالەوە کران و ئێستا ٨٨٠ کەس لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە.

 

ھەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ شمەمە ١٥ی٨ی٢٠٢٠ ١٣٥ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی دھۆک دوای ئەنجامدانی ھەموو پشکنینەکان بۆیان ئەنجامەکانیان دەرچوون نێگەتیڤ و سەلامەتن و رەوانەی مالەوە کراونەوە، بەو چەندە ژمارەی گشتی نەخۆشە چارەسەرکراون لە دھۆک بوو بە ٧٩٥ کەس، ئێستاش ٨٨٠ کەس لە نەخۆشخانەکاندا ماون، لە پارێزگای دھۆک لە سەرەتای ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا ١٦٧٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

 

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک گووتی: ئەمرۆ زیاتر لە ١٢٠٠ پشکنین لە پارێزگای دھۆک ئەنجامدراوە و ٦٧ تووشبووی نوێ تۆمار کراوە، و ژمارەی تووشبوون لە پارێزگای دھۆک گەیشتنە ١٦٧٥ کەس، بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا ١١ کەس لە دھۆک گیانیان لەدەست داوە.


ھەروەھا ھەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە سەرەتای ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا شێست سێ ھەزار و ٨١٩ پشکنین بۆ ھاولاتیان ئەنجام دراون، رۆژانە ئێمە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad