English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی لوبنان رەتی دەكاتەوە دەست لەكار بكێشێتەوە
2020-08-16 [08:43 AM]

​ZNA – هەولێر


کەمتر لە دوو هەفتە دوای تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیرووت، کە زیانێكی گەورەی مادی و گیانی لێكەوتەوە، سەرۆکی لوبنان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی (BFMTV)ـی فەرەنسی، رەتیکردەوە دەست لەکاربکێشێتەوە.

 

میشێل عۆن لە ساڵی 2016ـەوە سەرۆکایەتی لوبنان دەکات و لەم دواییەدا حکومەتی وڵاتەکەی لەماوەی هەفتەیەکدا دەستی لەکارکێشایەوە بەهۆی تەقینەوەکەی بەیرووت، خۆشی بووەتە سیمبوولی رق و توڕەیی لوبنانییەکان و لە خۆپیشاندانەکانی دوای تەقینەوەکەی بەیرووت بە گەندەڵ تۆمەتباری دەکەن.
 
لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە، میشێل عۆن ئاشکرای دەکات "هەموو ئەگەرەکان کراوەن، هۆکاری تەقینەوەکە دەکرێت گوێپێنەدان بووبێت، یان مووشەک"، بەڵام هۆکاری راستەقینە هەرچییەک بووبێت بەگوتەی سەرۆکی لوبنان، "لێکۆڵینەوەکە رەنگە ئەوەندە بەزوویی تەواو نەبێت، کە ئێمە هیوای بۆدەخوازین".

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، سەرۆکی لوبنان ئاشکرای کرد شارەزایانی فەرەنسی و FBIـی ئەمەریکیش لەگەڵیانن و بەتایبەتی لەڕووی تەکنیکییەوە یارمەتییان دەدەن لە لێکۆڵینەوەکانیاندا.

هەرلەدوای تەقینەوەکەی 4-8-2020ـی بەیرووت، لوبنانییەکان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسان دەکەن، یەکێک لەو بەرپرسانەش میشێل عۆنە، بەڵام ئەو بە تەلەڤیزیۆنە فەرەنسییەکەی گوتووە "من لەلایەن خەڵکەوە هاتووم، ئەوان بەمن دەڵێن باوکی خەڵک، من هاوبەشی خەمی ئەوانم و لەگەڵیانم".

 





ئەم هەواڵە 6592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad