English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا تەقە لە١٧ کەس کرا
2020-08-16 [05:19 AM]

ZNA - هەولێر


پۆلیسی شاری سین‌سیناتی لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا بڵاوی کردەوە سەر لە بەیانیی رۆژی یەکشەممە ١٦ی ئاب، ١٧ کەس لە چەند شوێنی جیاجیا تەقەیان لێکراوە

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاسۆشیتێدپرێس، باڤڵ نیودینگت، جێگری فەرماندەی پۆلیسی سین‌سیناتی بە پەیامنێرانی گوتووە، لە یەکێک لە تەقەکردنەکان لە نزیک باڵەخانەی مێژوویی " ئورراین" تەقە لە ١٠ کەس کراوە ودوو کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها لە نزیک "ڤالنات هیلز" بو ماوەی ٦٠ بۆ ٩٠ دەقە تەقە درێژەی کێشاوە، بەڵام بە گوتە‌ی ئەو ئەم تەقەکردنە هیچ پێوەندییەکی بە تەقەکردنەکەی دیکەوە نەبووە و هێشتا زیانەکانی ئەم تەقەکردنە بەراورد نەکراوە.

جێگری فەرماندەی پۆلیسی سین‌سیانتی گوتی شەوێکی زۆر ناخۆشـمان تێپەڕاند و رەنگە لە ١٧ کەسەی تەقەیان لێکراوە، چوار کەسیان کوژرابن.

هۆکاری ئەم تەقە کردنانەشە دیاری نەکراوە.





ئەم هەواڵە 6604جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad