English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشتییەکی ژاپۆنیی پڕ لە سووتەمەنی لە نێو دەریادا بوو بە دوو کەرت
2020-08-16 [08:28 AM]

​ZNA - هەولێر


کەشتیەکی ژاپۆنیی به چوار هەزار تۆن سووتەمەنیەوە لە نزیک دوڕگەی مووریس بوو بە دووکەرت.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی پێشتر بڵاوبوونەتەوە، کەشتیەکییەکی هەڵگری سووتەمەنی لە کۆتایی مانگی جانیڤەری لە ئاوەکانی دوڕگەی موریس تووشی رووداو هات و لە هەفتەی رابردوودا سەدان تۆن نەوتی لێ راژوەتە نێو ئەقیانووسی هندەوە و سەرئەنجام رۆژی شەممە ١٥ی ئاب لە نێوەڕاستەوە بووە بە دوو کەرت.

تۆڕی هەواڵی سی‌ئێن‌ئێن رۆژی یەکشەمە ١٦ی ئاب لە زمان بەرپرسانی کۆمیتەی قەیرانی دوڕگەی موریسەوە بڵاوی‌کردەوە سەررەڕای هەڵمەتێکی بەربڵاوی پاک‌کردنەوە بە بەشداریی هەزاران خۆبەخشی ناوچەکە بۆ رزگارکردنی ژینگە، کەشتییە ژاپۆنییەکە دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە بە کاتی خۆجێی تێک‌شکا و لە نێوەڕاستەوە بوو بە دوو کەرت.

زانایانی بوارەکە گوتوویانە ئاکامی تەواوی ئەم رووداوە هیشتا دیار نییە، بەڵام زیانەکان بە رێژەیەکن کە بۆ دەیان ساڵ ئابووریی سەر بە گشتیاریی کۆمری موریس لە ژێر کاریگەریی دا دەمێنێتەوە.





ئەم هەواڵە 7441جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad