English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كۆگایەكی گەورەی چەك و تەقەمەنی رادەستی هێزەكانی عێراق دەكات
2020-08-17 [08:57 AM]

​ZNA – هەولێر


گەورەترین کۆگاکردنی چەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش، لە بنکەی سەربازیی تاجی، رادەستی هێزە عێراقییەکان کرا.

رۆژی یەکشەممە، 16-8-2020، نزیکەی 50 یەکەی کۆگاکردنی چەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش، بەتەواوی رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرا.

لە راگەیەندراوێکدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشکرای کرد، ئەو چەکانەی لەنێو جبەخانەکەدا بوون، نرخیان بە زیاتر لە 11 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، وەکو بەشێک لە پارەدارکردن و ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، درانە هێزە عێراقییەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو تەقەمەنییانەی لە جبەخانەکەدا بوون پێکدێن لە: گوللـەی دەمانچە، هاوەن، مووشەکی هەلیکۆپتەر، نارنجۆک و کەرەستەی دیکەی تایبەت بە راهێنان و ئۆپەراسیۆنی سەربازی.

عەقید گریگۆری فیکس، فەرماندەی لیوای فڕۆکەوانی جەنگیی کە بە سەرۆکایەتی ئەو مەراسیمی رادەستکردنەکە سازکرا، دەڵێ "سەرباز و فڕۆکەوانانی عێراقی سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و توانایەکی زۆریان پەیداکردووە.

رادەستکردنی جبەخانەکە بە رووداوێکی گرنگ دادەنرێت، چونکە وەکو سیمبوولێکی سەرکەوتنی هاوبەشیی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە ئەمنییەکانی عێراقە".

 





ئەم هەواڵە 4867جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad