English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا لە کێشەی نێوان قبرس و تورکیا پشتگیریی قبرس دەکات
2020-08-17 [04:08 AM]

​ZNA - هەولێر


دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان تورکیا قبریس لە رۆژهەڵاتی دەریای نیوەڕاست، ئەمریکا رایگەیاند پشتگیریی قبریس دەکات.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە ١٦ی ئاب، رایگەیاند: ئەمریکا لە بەرانبەر تورکیادا پشتی قبریس دەگرێت.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردووەتەوە دەیڤید هیل جیگری بەشی سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، ئەمریکا بۆ دۆزینەوە و هەڵێنجانی گاز لە دەریای نێوەڕاست هاوکاریی قبریس دەکات.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قبریس رایگەیاندووە دەیڤید هیل گوتوویەتی بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەکانی هایدرۆکاربۆن و ریکخستنی ئاسایشی بەردەوامی وەزە و گەشەکردنی ئابووری لە هەموو ناوچەکانی دەریای نێوەڕاست هەوڵ‌دەدات.

ئەم لێدوانەی جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە تورکیا  لە سنوورەکانی یۆنان و قبریس بەپەلە بە دوای دووزینەوەی سەرچاوەکانی وزه‌دا دەگەڕێت.

 





ئەم هەواڵە 7441جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad