English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لێلوون" لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت
2020-08-15 [11:02 AM]

ZNA - تاران


فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لێلوون" بە دروشمی "تەنیا بە گوڵێک نابێتە گوڵستان" لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

لە لایەن بەرپرسانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لێلوون" داوا لە هەموو فیلمسازانی دنیا و بڵاوکەرەوەکانی فیلم کراوە کە بەرهەمەکانی خۆیان تاکوو رۆژی شەممە 15ی ئابی 2020 رەوانە بکەن.  

 

فێستیڤاڵەکە رۆژی 21ی ئەیلوول 2020 بەڕێوەدەچێت و دەرهێنەران و هەروەها بڵاوکەرەوەکانی فیلم دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاریی پێویست، سەردانی ماڵپەڕی فێستیڤاڵ بە ناونیشانی http://lelun.net/kurdsh-language بکەن.

 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لێلوون" بە مەبەستی ئاڵووگۆڕی فەرهەنگی و بە لەبەرچاوگرتنی شوناس و پاراستنی کەسایەتی هەر کەلتوورێک، لە نێوان نەتەوە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەڕێوەدەچێت و ئەم کارە لە رێگای چالاکییە فەرهەنگییە نێودەوڵەتییەکان لەوانە: فێستیڤاڵە هونەریی و ئەدەبییەکان ئەنجامدەدرێت، شوێنێک کە هەر فەرهەنگێک پێناسەی خۆی هەبێت.

 

هەندێک لە مەرجەکانی ئەم فێستیڤاڵە بریتین لە: کورتە فیلمەکان نابێت لە 45 خولەک زیاتر بن، فیلمە بڵندەکان دەبێت لە نێوان 60 تا 120 خولەک بن، فیلمە دیکۆمێنتارییەکان نابێت لە 100 خولەک زیاتر بن، پێشوازیی لەو بەرهەمانە دەکرێت کە لە نێوان ساڵەکانی 2017 تا 2020 سازکرابن. ئەو بەرهەمانەی کە ڕەوانە دەکرێن دەبێت جگە لە زمانی سەرەکی وەرگێڕاویی ئینگلیزیشیان لەگەڵدابێت.

 

بۆ دیاریی کردنی کاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لێلوون" بە پێی باروودۆخی تەندروستی جیهانی بڕیار دەدرێت.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 4702جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad