English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن بە ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت
2020-08-15 [02:08 AM]

ZNA – هەولێر


11مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.

 

فێستیڤاڵەکە ئەمڕۆ شەممە دەستیپێکرد و 53 فیلمی کوردی تێیدا بەشدارن کە کەناڵی تایبەتی فێستیڤاڵەکە لە یوتیوب رۆژانە پەخشدەکرێن.

 

لە دوای نمایشکردنی فیلمەکان، بەشێوەیەکی ئۆنلاین گفتوگۆ لەبارەی فیلمەکان دەکرێت.

 

لە خولی ئەمساڵ فیلم لەبارەی ئافرەت و منداڵ لە فیلمدا، جەنگ لەسەر سکرین، ئەودیو سنوور و رۆژێک لە رۆژان لە کوردستان و چەندین بابەتی دیکە بەشدارن.

 

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی یەکەمین فێستیڤاڵ بۆ فیلمی کوردی کە لە ٢٠٠١ـەوە دەستی پێکردووە و لە لەندەنی پایەختەی بەریتانیا سازدەکرێت.

 





ئەم هەواڵە 5560جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad