English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سی‌ئێن‌ئێن: ئێران بۆکوشتنی سەربازانی ئەمریکایی پارە‌ی بە تالیبان داوە
2020-08-17 [04:45 AM]

ZNA - هەولێر


تۆڕی هەواڵی سی‌ئێن‌ئێن، بە پشت بەستن بە هەندێک بەڵگە بڵاوی کردووەتە کە ئێران بۆکوشتنی سەربازانی ئەمریکایی لە ئەفغانستان پارە بە  شەڕکەرانی تالیبان دەدات.

سی‌ئێن ئێن رایگەیاندووە  بە پێی ئەو بەڵگانەی دەستی کەوتوون، شەڕکەرانی تالیبانی ئەفغانستان بۆ کوشتی ئەمریکاییەکان و هێزەکانی هاوپیەمانان لە ئەفغانستان پارە لەئێران وەردەگرن و ئەمەش یەکێک لە هۆکارەکانی کوشتنی قاسم سولەیمانیە.

بەگوێرەی ئەم هەواڵە، دامەزراوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا شوێن ئەو پارانە کەوتوون کە تەنیا لە ساڵی رابردوودا  لە شەش هێرشی شەڕکەرانی تالیباندا خەرج کراون. ئەوان دەڵێن قاسم سولیەمانی هۆکاری پێدانی پارە بە تالیبان بووە.

سی‌ئێن‌ئێن لە زمان سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکاوە بڵاوی کردووەتەوە پارەکە بە تۆڕی حەقانی دراوە کە لە لایەن جێگری سەرۆکی تالیبانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.





ئەم هەواڵە 6061جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad