English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا كازمی: عێراق تا ئێستاش پێویستی بە ئەمەریكا هەیە
2020-08-18 [08:04 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لەسەر رۆڵی گرنگی هێزەکانی ئەمەریکا دژی ھەڕەشەكانی داعش دەکاتەوەو رایدەگەیەنێت، تائێستا عێراق پێویستی بە یارمەتی ئەمەریكا ھەیە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسیۆشیەتد پرێس، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی تا ئێستاش پێویستی بە یارمەتی ئەمەریکا هەیە، بۆ رووبەرووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش.

کازمی گوتیشی "هەمیشە پێویستیمان بە هاوکاری و هەماهەنگی دەبێت، لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئەگەرچی بەشێوەی راستەوخۆی سەربازیش نەبێت، بەڵام لە رووی مەشق و راهێنان و ناردنی چەکەوە پێویستیمان بە هاوکارییە".

ئەمڕۆ سێشەمە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەو ئەمەریكا بەڕێدەكەوێت و ھەر یەك لە وەزیرانی بەرگری، دەرەوە و نەوت و كۆچ و كۆچبەران، كارەبا، لە سەردانەكەدا یاوەری كازمی دەبن.

سبەی چوارشەممە دیدار و كۆبوونەوەكانی كازمی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا دەست پێدەكات، بڕیاریشە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كۆببێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 4087جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad