English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمپانیایەكی ژاپۆنی كار لە پاڵاوگەی نەوتی بەسرە دەكات و نزیكەی 7 هەزار هەلی كاریش دەرەخسێنێت
2020-08-18 [08:18 AM]

​ZNA – هەولێر


کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بە زیاتر لەسێ ملیار دۆلار گرێبەستێکی لەگەڵ عێراق واژۆکردووە بۆ ئەوەی کار لە پاڵاوگەی نەوتی بەسرە بکات، نزیكەی 7 هەزار كرێكاری عێراقیش هەلی كاریان بۆ دەڕەخسێ.

کۆمپانیای هاریکاری گازۆلینی ژاپۆنی رۆژی دووشەممە 17ی ئاب، رایگەیاند، دەست دەکات بە کارکردن لەسەر پرۆژەی پاڵاوگەی نەوتی بەسرە و بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ کۆمپانیایەکی پاڵاوتنی نەوتی عێراقی و بە چاودێریی وەزارەتی نەوتی عێراق رێککەوتووە.

 کۆمپایا ژاپۆنییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەهای پرۆژەکە دەگاتە سێ ملیار و 700 میلیۆن دۆلاری ئەمریکی، هاوكات پرۆژەکە لە بەسرە دەبێت و کۆمپانیای پاڵاوتنی باشوور لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ژاپۆنییە کاری لەسەر دەکات

 هەروەها کۆمپانیا ژاپۆنییەکە باسی لەوەش کردووە کە بەهۆی ئەو پرۆژەیەوە راهێنان بە 1000 عێراقی دەکات بۆ کارکردن لەو بوارە و نزیکەی حەوت هەزار کرێکاری عێراقی بواری نەوت وەردەگرێت

 پرۆژەکەش رۆژانە 19 هەزار بەرمیل گازۆلین و 36 هەزار بەرمیل بەنزین بەرهەم دەهێنێت.

 





ئەم هەواڵە 4567جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad