ZNA-هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە (18ی ئابى 2020)نرخی نەوتی خاو برێنت لەبازارەکانی جیهان بەم شێوەی خوارەوە مامەڵەیان پێوەکرا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (45) دۆلار و (27) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (42) دۆلار و (57) سەنت فرۆشراوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام بەرز و نزمی دەکات، بەڵام لەدوای رێککەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بە مەبەستی بەرزبونەوەی نرخەکەی تاڕادەیەک نرخەکە بەرزبوەتەوە.
ئەم هەواڵە 10405جار خوێندراوەتەوە |