English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی وەڵاتێک به‌خێوكردنی سه‌گ له‌ نێو ماڵه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات
2020-08-18 [10:25 AM]

ZNA-هەولێر


كیم  جۆن ئونگ،سه‌رۆكی كۆریای باكوور بِریاریداوه‌ راگرتنی سه‌ك له‌نێو ماڵه‌كاندا له‌ پایته‌ختی وڵاته‌كه‌دا قه‌ده‌غه‌ بكرێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌گانه‌دا ده‌گرێت له‌نێو ماڵه‌كاندا به‌خێو ده‌كرێن، به‌ڵام خاوه‌ن سه‌گه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌به‌هۆی قه‌یرانی كه‌می خۆراك له‌وڵاته‌كه‌دا،خواردنی سه‌گ ببێته‌ سفره‌ی هاووڵاتیان.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی له‌ رۆژنامه‌ی تچوسۆن ئه‌لبۆ-ی كۆریای باشوور گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكوور ئه‌و خانه‌وادنه‌یان ناچار كردووه‌ كه‌ ده‌ست به‌رداری سه‌گه‌كانیان بن و به‌كرده‌وه‌ش ده‌ست به‌سه‌ر سه‌گه‌كاندا گیراون.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌گه‌كان ره‌وانه‌ی باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان كراون كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، هه‌ندیك له‌ سه‌گه‌كانیش به‌ چێشتخانه‌كانی فرۆشتنی گۆشتی سه‌ك فرۆشراون.





ئەم هەواڵە 3937جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad