English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا بەکارهێنانی حەبی ڤیتامینەکان رێگرە لە توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
2020-08-16 [05:30 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەشێک لە خه‌ڵکی بۆ مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە حەپی ڤیتامینە جیاوازەکان بەکاردەهێنن، لەوبارەیەوە دکتۆرعلی ئیسماعیل جمیل، رونکردنەوەیەکی خستوەتەڕو.

دکتۆر عەلی ئیسماعیل جمیل، قوتابی بۆردی پزیشکی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، "بەکارهێنانی حەبی ڤیتامینەکانی وەکو ڤیتامین D، ڤیتامین C، زینک، مەگنیسیۆم، ڤیتامین B12، سیلینیۆم و چەندانی دیکە هیچ سودێکی نیە بۆ چارەسەری کۆرۆنا، تەنانەت رێگاش ناگرێت بۆ توشبون بەکۆرۆنا".

ئاماژەیبەوەشکرد، "هەتا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی زانستی نیە بیسەلمێنێت سودی تەواوی هەیە بۆ چارەسەری نەخۆشی کۆرۆنا، ئەو زانیاریانەی هەیە تەنها لە توێژینەوەکان بەکارهاتوە، لەهیچ وڵاتێکی ئەوروپاش ئامۆژگاری هاوڵاتیان ناکرێت بۆ بەکارهێنانی ئەو هەمو حەبی ڤیتامینانە لەکاتی توشبون بە کۆرۆنا".

ئەگەر حەبی ڤیتامینات بەکاردەهێنیت لەبەر ئەوەی کەمی ڤیتامینت هەیە ئەوە ئاساییە بیخۆیت، بەڵام هەرگیز بیرلەوەمەکەوە کەسودی هەبێت بۆ چاکبونەوەت لە کۆرۆنا ئەگەر کەمی ڤیتامینت نەبو.

لەبارەی جێگرەوەی ئەو حەبانە ئەوەشیخستەڕو، "رۆژانە میوەی جۆراوجۆر و شیر بخۆن کەپڕن لە ڤیتامین زۆر باشترە لە حەبی ڤیتامینات، هەروەها خۆت بدە بەرخۆر 10-15 خولەک، ڤیتامین D زۆر زیاتر وەردەگریت لە حەب".





ئەم هەواڵە 4591جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad