English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێگاكانی دابەزاندنی كێش دوای منداڵبوون
2020-08-16 [09:05 AM]

ZNA ــ هەولێر


گرفتی سەرەكیی خانمان دوای منداڵ بوون دابەزاندنی ئەو كێشەی لەشیانە كە بەهۆی دووگیان بوونەوە زیادی كردووە، ئەوەش زۆرجار خانمان تووشی خەمۆكی‌و دۆخێكی دەروونی ناجێگیر دەكات بەتایبەت كاتێك لە ئاوێنەدا سەیری جەستەی خۆیان دەكەن.

 


پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات‌و لەشی خانمان دوای منداڵ بوون ماوەیەكی پێویستە تا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی پێشووی، بۆ ڕزگاربوون لەو كێشە زیادەیەش باشترە دوای منداڵ بوون چەند هەفتەیەك چاوەڕوان بكەن‌و پاشان هەنگاوەكانی دابەزاندنی كێش دەستپێ بكەن، بە چەند مانگێكی كەمیش لەشیان ئاسایی دەبێتەوە.

 

دیارترین ئەو ڕێگایانەشی دەكرێت خانمان دوای منداڵ بوون بیگرنەبەر بۆ دابەزینی كێشی لەشیان بێ ئەوەی زیانی بۆ خۆیان‌و منداڵەكەیان هەبێت بریتین لە:

 

شیردانی سروشتی؛ لەگەڵ سوودە زۆرەكانی بۆ منداڵ هۆكارێكیشە بۆ دابەزاندنی كێشی لەشی دایك، چونكە لەكاتی ئەو كردارەدا كالۆرییەكی زۆر دەسووتێنێت كە 450 بۆ 500 كالۆرییە.

 

پشتگوێ نەخستنی ژەمەكان؛ ناكرێت دوای منداڵ بوون سیستمێكی ڕێجیمی قورس پەیڕەو بكرێت‌و خواردنی ژەمەكان پشتگوێ بخرێت، بەڵكو باشترە دایك لە هەرسێ ژەمەكەدا نان بخوات، بەڵام خۆراكەكانی تەندروست‌و كەم كالۆریی بن.

 

پرۆتین؛ خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین، بە خواردنی بڕێكی كەم لێیان دایكەكە هەست بە تێریی دەكات‌و جەستەش بۆ هەرسكردنی ئەو پرۆتینە وزەیەكی زۆر دەسووتێنێت ئەوەش هۆكار دەبێت بۆ دابەزاندنی كێشی لەش.

 

ماددە ڕیشاڵییەكان؛ خۆراكی دەوڵەمەند بە ماددە ڕیشاڵییەكان بە یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكانی دابەزاندنی كێش دادەنرێن چونكە دەبنەهۆی سووتاندنی چەوریی لەش بەتایبەت ئەوانەی لە نزیكی گەدە كەڵەكەبوون، هەروەها یارمەتی ڕیخۆڵەكان دەدات ڕێگرە لە تووشبوون بە نەخۆشیی كۆڵۆن، باشترین ئەو خۆراكانەش كە دەوڵەمەندن بە ماددەی ڕیشاڵیی، سەوزەو میوەو دانەوێڵەكانن.

 

ئاوخواردنەوەی زۆر؛ ڕێگریی لە وشكبوونەوەی لەش دەگرێت ئەوەش یارمەتیی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات، بۆیە پێویستە ڕۆژانە زیاتر لە هەشت پەرداخ ئاو بخورێتەوە.

 

وەرزش كردن؛ گرنگترین ڕێگای دابەزاندنی كێشی دوای منداڵبوونە، بەتایبەت ئەگەر بەشێوەیەكی ڕۆژانە ئەنجام بدرێت‌و لەگەڵیدا گرنگیی بە خواردنی خۆراكی تەندروست بدرێت.

 

باشترین ڕاهێنانەكان بۆ دایك لە سەرەتادا ڕۆیشتنی ماوە كورتە بە پێ، دوای چاكبوونەوەی تەواوەتیش ئەنجامدانی ڕاهێنانەكانی حەوزو ئایرۆبیك‌و كیجڵ.





ئەم هەواڵە 4963جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad