English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٦٨ کەسی دیکە لە ئێران بە کۆرۆنا مردن
2020-08-18 [06:50 AM]

​ZNA - هەولێر


بە گوێرەی ئەو ئامارە فەرمیانەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاویان دەکاتەوە، رۆژانە بە شێوەی مام ناوندی نزیکەی ١٥٠ کەس لە ئێران بە هۆی تووش‌بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمرن.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران رۆژی سێ‌شەممە١٨ی ئاب رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢هەزار و ٣٨٥ کەس ڤایرۆسی کۆرۆنایان گرتووە و ١٦٨ کەسیش بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە مردوون.

سیما سادات لاری، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایەگەیاند، ژمارەی گشتیی بەرکەوتووانی کۆرۆنا هەتا ئێستا گەیشتووەتە ٣٤٧هەزار و ٨٣٥ کەس ژمارەی مردوانیش ١٩هەزار و ٩٧٢ کەسە.

لە کاتیکدا ژمارەی مردوانی کۆرۆنا لە ئێران بە گوتەی بەرپرسانی ئەم وڵاتە دەگاتە ٢٠ هەزار کەس کە پێشتر یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گوتبووی تەنیا یەک لەسەر ٢٠ی ئاماری زیانەکانی کۆرۆنا لە ئێران دەدرێتە میدیاکان.





ئەم هەواڵە 7246جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad