English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەیەك چەكداری داعش لە چیای قەرەچوغ كوژران
2020-08-19 [09:11 AM]

​ZNA – هەولێر


دژەتیرۆر و فڕۆکە سەربازییەکانی عێراق  لەگەڵ هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ،ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجام دا، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكەشدا  10 چەکداری داعش کوژران.

عەمید یەحیا رەسول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق شەوی رابردوو 18-8-2020، لەپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:  "یەکەکانی دژەتیرۆری عێراقی بە پاڵپشتیی فڕۆکە سەربازییەکانی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە چیای قەرەچووغ لە مەخموور ئەنجامدا، کە بووە هۆی کوژرانی 10 چەکداری داعش".

رەسول ئەوەشی نوسیوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەیاندا: نۆ ئەشکەوت، کۆگای خۆراک و دەرمانی ئه‌و رێكخراوه‌ لە چیای قەرەچووغ وێرانکراون.

دەزگای دژەتیرۆری عێراقیش لە راگەیەندراوێکدا لەسەر هەمان بابەت، جەختی کردووەتەوە، لەماوەی سێ مانگی رابردوودا هێرشەکانیان بۆ سەر داعش چڕکردووەتەوە، دەشڵێ "بەتەواوی لەناوبردنیان، بەمزووانەیە و هیچ رێگەیەکی دیکە نییە".

دوای ئەوەی کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق بەفەرمی راگەیەنرا، بەشێکی چەکدارانی داعش لەنێو ئەشکەوتەکانی چیای قەرەچووغ خۆیان حەشاردا، کە ساڵی رابردوو بەپێی زانیارییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، ژمارەیان نزیکەی 300 چەکدار دەبوو.

 





ئەم هەواڵە 4798جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad