English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا كازمی گەیشتە ئەمەریكا بڕیارە لەگەڵ ترەمپ كۆببێتەوە
2020-08-19 [09:40 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە

بەپێی راگەیێندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا  گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

بەپێی راگەیێندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە مستەفا کازمی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکەن لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان بەغدا و واشنتن و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بابەتی پەیوەندیدار بە هەردوولا.

وەک لە راگەیێندراوەکە ئاماژەی بۆ کراوە، لەمیانەی سەردانەکەدا کازمی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریکا  کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکەن لەبارەی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش لە چەندین بواردا لە سەرووی هەموویانەوە، ئاسایش، تەندروستی، ئابووری و کەرتەکانی دیکە.

ئەمە گەڕی دووەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریكایە، لەدوای ئەمە گەڕی دیکەی بەدواوە دێت، ئەوەش بەمەبەستی گەیشتنە بەوەی هەردوو وڵات سوود لەدانوستاندنەكان وەرگرن و ڕێككەون، بەپێی دیدگای نیشتمانی عێراقی و بەرژەوەندی گەلی عێراق و بەرژەوەندی هاوبەش لەنێوان ئێمە و دەوڵەتێکی گرنگ و گەورەی وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" .

گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "شاندەکە هەمووی بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت، بەڵام گەڕی دووەمی دیالۆگی ستراتیژی بە سەرۆکایەتی دکتۆر فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەبێت ، لەگەڵ ئەوەشدا هەمان ئەو پسپۆرانە بەشداردەبن کە گەڕی یەکەمیان بەڕێوەبردووە". 

مستەفا كازمی لە شوێنی مانەوەی لەگەڵ سەرمایەدارە عێراقی و ئەمریكییەکان و بەڕێوەبەری ژوورە بازرگانییەكان و ژمارەیەك كەسایەتی عێراقی و ئەمریكی كۆدەبێتەوە.

كاتژمێر 6 ی  بەیانی بەکاتی واشنتن لە هۆتێل ویلارد پشکنینی کۆرۆنا بۆ مستەفا کازمی دەکرێت و دوای دڵنیابوونەوە لە باری تەندروستی، كاتژمێر 2 دوای نیوەڕۆ کە دەکاتە 8 ی  ئێوارە بەکاتی بەغدا، کازمی و ترەمپ کۆدەبنەوە.

 





ئەم هەواڵە 4651جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad