English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا... ژمارەیەك كۆچبەری نایاسایی دەست گیر كران
2020-08-19 [10:00 AM]

​ZNA – هەولێر


ژمارەيەكى زۆری كۆچبەرى ناياسايى لە شارۆچكەى تەككەكوى سەربە پارێزگاى سامسون لە توركيا لە پشتى بارهەڵگرێك دەستگيركران.

لە خاڵى پشكنينى چوونە ناو شاردا، كارمەندانى پۆليس بارهەڵگرێکیان راگرت، لە دواى گەڕان و پشكنيندا ژمارەيەك كۆچبەرى ناياسايى بينرا.

كۆچبەرە ناياساييەكان كە لە پشتى بارهەڵگرەكەدا خۆيان شاردبوويەوە بەهۆى پلەكانى گەرماوە دەستيانكرد بە دڕاندنى چادرى بارهەڵگرەكە. پۆليس كۆچبەرەكانى لە بارهەڵگرەكە داگرت و ئاوى خواردنەوەى پێدان.

ژمارەیەک لە كۆچبەرەكان هەوڵى هەڵاتنيان دا، دواتر كۆچبەرەكان لە ژێر رێكارێكى ئەمني توندا بردرانە هۆڵى وەرزشيى ئاتاتورك.

 





ئەم هەواڵە 7681جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad