English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مالکی: ئەمریکا دەیهەوێت ئێران لە عێراق دەربکات
2020-08-19 [01:21 AM]

ZNA - هەولێر


نووری مالکی سەرۆک‌وەزیرانی پێشووتری عێراق رۆژی سێشەممە١٨ی ئاب گوتی ئەمریکا دەیهەوێت ئێران لە عێراق دەربکات.

مالکی کە بە تەلفزیۆنێکی نێوخۆیی عێراق دەدوا، سەردانەکەی مستەفا کازمیی بۆ ئەمریکای بە سەردانێکی کەم‌بایەخ و ناستراتیجی پێشان‌ دا و گوتی: منیش ئەو کاتەی سەرۆک‌وەزیران بووم، پێنج جا سەردانی ئەمریکام کردووە.

بە گوتەی مالکی ئەمریکا دەیهەوێت ئێران لە عێراق دەربکات و رێکخراوی میلیشییای حەشەی‌شەعبیش هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەم لێدوانەی مالکی لە کاتێکدایە کە مستەفا کازمی، سەرۆک‌وەزیرانی عێراق بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکایی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای عێراقی لە ئەمریکایە و بڕیار وایە گەڕی دووهەمی دانووستەکانی شاندەکانی عێراق و ئەمریکا هەر لەم سەردانەدا ئەنجام بدرێت.





ئەم هەواڵە 4738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad