English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئێران زیاتر لە ٢٠٠ ئامێری سەتەلایت دەستی بەسەردا گیرا
2020-08-19 [01:31 AM]

​ZNA - هەولێر


لە شاری تاکستانی پارێزگای قەزوینی ئێران زیاتر لە ٢٠٠ ئامێری سەتەلایت دەستی بەسەر داگیرا.

"ئاژانسی هەواڵی کاری ئێران" (ئیلنا) رۆژی چوارشەممە١٨ی ئاب، بڵاوی کردەوە لە شاری تاکستان زیاتر لە ٢٠٠ ئامێری وەرگرتنی بەرنامەی کەناڵە ئاسمانیەکان دەستی بەسەردا گیراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە هەر لەم پێوەندیەدا سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک بە تۆمەتی راگواستنی ئەم ئامێرانە دەست‌بەسەر کراون.

لە ئێران، بوونی ئامێری سەتەلاتی وەرگرتنی کەنالە ئاسمانیەکان فەرمی نیە بەڵام نزیک لە سەدا سەدی دانیشتوانی ئەم وڵاتە لەماڵەکانیان ئەم ئامێرانەیان هەیە و زیاتر لە سەد کەنالی تەلەفزیۆنی سەر بە دەستەڵاتیش بەرنامەکانی خۆیان لە رێگەی مانگیلەی دەستکردەوە بڵاو دەکەنەوە.

 





ئەم هەواڵە 7111جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad