English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن دەستەکانت نەرم و سپی دەکەیت 
2020-08-19 [06:41 AM]

ZNA – ھەولێر


خانمان ئارەزوو دەکەن ھەموو کات دەستەکانیان نەرم و سپی بێت بۆ ئەوەی جوانیەکی زیاتریان پێببەخشێت ، لەبەر ئەمە دەکرێت ھەندێک پێکھاتەی سروشتی بەکار بھێنی بۆ ئەوەی دەستەکانت جوان و سەرنج راکێش بن . 

بەکارھێنانی زەردێنەی ھێلکە و ھەنگوین و باوی. 
پێکھاتەکان بریتین لە زەردێنە کە رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین (ئەی) لە خۆ دەگرێت و باوی ھانی گەشەی ڤیتامین ئی لە پێست دەدات، کاتێک تێکەڵی یەکتری دەکرێن ئەوا سوودێکی زۆر بە دەستەکان دەگەینن و وا دەکات دەستەکانت نەرم و جوان بێت. 
پێکھاتەکان : 
• یەک  زەردێنەی ھێلکە . 
• یەک کەوچکی بچووکی ھەنگوین . 
• یەک کەوچک زەیتی باوی . 
• ھەندێک ئاوی گوڵ . 
چۆنیەتی بە کارھێنانی : 
- پێکھاتەکان تێکەڵی یەکتری بکرێن تا وەک ھەویری لێدێت . 
-  ئەم پێکھاتەیە لە دەستەکانت بدە و ئەم کارە بۆ ماوەی ١٠ خولەک ئەنجامبدە . 
- دواتر بۆ ماوەی ١٥ – ٢٥ خولەک با ئەم پێکھاتەیە لەسەر دەستەکانت بمێنێتەوە و ئینجا بە ئاوی گەرم بیشۆ. 

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4111جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad