English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا خاکی زیاتر بە ڕوسیا دەدات
2020-08-20 [09:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕۆژی چوارشەممە بەڵگەنامەیەکی حکومی ڕوسیا بڵاوکرایەوە، ئاشكرای كردوه‌ كه‌ بەرپرسانی سوریا بە پێدانی خاکی زیاتر بە ڕوسیا ڕازیبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بنکەی سەربازی ئاسمانی حەمیمیم فراوانتر بکات.

لە 21 ی مانگی حەوت نوێنەرانی سوریا و روسیا له‌سه‌ر پێدانی خاكی زیاتر بۆ فراوانتركردن و گه‌وره‌كردنی بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌میم كه‌ هێزه‌كانی روسیا له‌وێ جێگیر كراون، ڕێکەوتنەکەیان واژوویان کردووە و لە 30 ی هەمان مانگدا خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئه‌و رێككه‌وتنه‌ پەیوەستە بە ناوچەیەکی وشکاوی و ئاوییەوە لە نزیک پارێزگای لازقییەی باکووری سوریا كه‌ بنکەی سەربازی حەمیمیمی لێیە و کە لەژیر دەستی ڕوسیادایە.

لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە دەڵێت ئەو خاکانە بەکاردەهێنرێن بۆ دروستکردنی " ناوەندی چارەسەری تەندروستی " و بۆ خزمەتکردنی ستافەکانی هێزی ئاسمانی ڕوسیا دەبێت.

دەشڵێت ئەو خاکانە بۆ ماوەیەکی کاتی و بەبێ بەرامبەر دەدرێت بە ڕوسیا.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 7324جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad