English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران مه‌ترسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای پشتگوێ خستووه‌، دوو مووشەکی تاقی كرده‌وه‌
2020-08-20 [12:14 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە وتارێکدا كه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆن په‌خشكرا وەزیری بەرگری ئێران ئەمیر حاتەمی رایگه‌یاند، تاران مووشەکێکی بالیستیکی تاقیکردۆتەوە کە مەوداکەی دەگاتە 1400 کیلۆمەتر و موشەکێکی نوێی کروزیشی تاقیکردۆتەوە. ئەم هەنگاوەی ئێرانیش پشتگوێ خستنی داواکانی ئەمەریکایە كه‌ داوای كردبوو بەرنامە موشەکییەکەی بوه‌ستێنێت.

وەزیری بەرگری ئێران وتی، موشەکە كه‌ زه‌مین زه‌مینه‌ بە ناوی قاسم سولەیمانیەوە ناونراوە مەوداکەی دەگاتە 1400 کیلۆمەتر و لە مەودای موشەکی کروزەکە زیاترە کە بە ناوی ئەبو مەهدییەوە ناونراوە و مەوداکەی دەگاتە 1000 کیلۆمەتر."

ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ وێنه‌ی مووشه‌كه‌كانیشی خسته‌ڕوو.

لە مانگی یەکدا لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لە فڕۆکەخانەی بەغداد هەریەک لە سەرکردەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران قاسم سولەیمانی و سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی کوژران.

له‌ 2018 ناكۆكیه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا زیاتر بوو دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه‌ و دووباره‌ سزای توندی خسته‌ سه‌ر ئێران.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 7300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad