English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی کۆریای باکوور بەشێک لە دەستەڵاتی دەداتە خوشکەکەی
2020-08-20 [06:34 AM]

​ZNA - هەولێر


دەزگای هەواڵگریی کۆریای باشوور دەڵێت کیم جونگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور بەشێک لەدەستەڵاتی خۆی داوەتە "کیم یوو جوو"ی خوشکی.

ئاژانسی "یوونهاپ"ی کۆریای باشوور لە زمان دەزگای هەواڵگریی ئەم وڵاتەوە بڵاوی کردەوە، کیم جوون ئوون هەروەها بەشێکی دیکەی دەستەڵاتیش داوەتە راوێژکارە نزیکەکانی.

کیم یوو جوون، خوشکە گەنجترەکەی سەرۆکی کۆریای باکوور لە دەستەڵاتی بەڕێوەبەریی ئەم وڵاتەدا شوێنێکی تایبەتی هەیە. دەگوترێت ئەو زۆر لە باوکی نزیک بووە و باوکی لە سەردەمی منداڵییەوە بەردەوام به هۆی هۆگریی بە سیاسەت و بە زیرەکیی لە رادەبەدەری پێیدا هەڵگوتووە.

بەرپرسانی کۆریای باشور لە زمان دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەیانەوە دەڵێن سەرۆکی کۆریای باکوور بە مەبەستی کەم‌کردنەوەی دڵەڕاوکی و باشتر حەسانەوەی و هەروەها خۆ دزینەوە لە هەندێک بەرپرسیاریەتیی، بەشێک لە دەستەلاتی رادەستی خوشکەکەی و راوێژکارە نزیکەکانی کردووە.

 





ئەم هەواڵە 6811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad